بەگوێرەی نووسراوێکی فەرمی، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە، 1٪ـى مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی دەوڵەت بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە ببڕێت و وەک هاوکارى بیدات بە هاوڵاتییانی غەززە و لوبنان.
ئاوێنه: بڕیارەکە لە کۆبوونەوەى رۆژی 19ـى تشرینی دووەمی 2024ـى ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا دراوە.
بەگوێرەى دەقى بڕیارەکە، کە لەلایەن ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، لە کاتی رەزامەندنەبوونی مووچەخۆر یاخود فەرمانبەری دەوڵەت بە بڕینی ئەو بڕە لە مووچەکەی، ئەوا نووسراوێکی فەرمی پێشکەش بە وەزیر یاخود دەستە و دامەزراوەکان دەکات و ناڕازیبوونى خۆی دەخاتەڕوو، پاشان وەزیر یاخود ئەو لایەنە، نووسراوەکە بەرزدەکاتەوە و ناوی ئەو مووچەخۆرە لە لیستی بەخشەرەکان دەکشێنێتەوە.
بڕیارەکە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە واتە پێنج رۆژی دیکە جێبەجێدەکرێت.