هەناردەكردنەوەی غاز لەلایەن ئێرانەوە بۆ عێراق دەستیپێكردەوە
  2024-11-26       152       

سەرۆكی ناوەندی چاودێری ئیدارەی كۆمپانیای نیشتمانی غازی ئێران ڕایگەیاند، كێشەی هەناردەكردنی غاز بۆ عێراق چارەسەر كراوە و لە ئێستادا وڵاتەكەمان پابەندبوونی خۆی بە هەناردەكردنی غاز بۆ عێراق بەپێی پلان كاری لەسەر كراوە و جێبەجێ دەكات.

ئاوێنە: غوڵام ڕەزا كۆشكی سەرۆكی ناوەندی چاودێری ئیدارەی غازی ئێران سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی غازی وڵاتەكەیان بۆ عێراق، بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی دەدوێت.

غوڵام ڕەزا كۆشكی ڕایگەیاند، كێشەی هەناردەكردنی غاز بۆ عێراق چارەسەر كراوە دەستكراوە بە هەناردەكردنەوەی غاز، هەروەها وڵاتەكەمان پابەندە بەو ڕێككەوتنەی لە بواری غاز لەگەڵ عێراق هەیەتی.

باسی لەوەشكرد، هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق لە دوو خاڵی ئاڵوگۆڕی باشوور و ڕۆژئاوای وڵاتەوە ئەنجام دەدرێت، قەبارەی هەناردەكردن پەیوەستە بە پێداویستییەكانی عێراقەوە، لە شەش مانگی یەكەمی ساڵدا زیاتر غازیان هەناردەكردووە و لە شەش مانگی دووەمی ساڵدا كەمترە، ئەوەش بە ڕەزامەندی هەردوولا بووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی ڕێككەوتنمان لەگەڵ عێراق، لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا یەكێك لە خاڵەكانی ئاڵوگۆڕكردن ڕاگیرا بە مەبەستی ئەنجامدانی چاكسازی بۆ بەشی دەرەوە.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×