2024-11-25   278     
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌نجامى سه‌رژمێریى دانیشتوانى عێراقى ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند، "ژمارەی گشتیی دانیشتوان 45 ملیۆن کەسی تێپەڕاندوە"، ده‌شڵێت:"ڕێژەی دانیشتوان لەشارەکان سەدا 70.3و لەگوندەکانیش سەدا 29.7یه".
ئاوێنە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی گشتیی سەرژمێریی دانیشتوانى ڕاگه‌یاندو وتى:"بەگوێرەی ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی دانیشتوان، ژمارەی کۆی گشتیی خێزانەکان لەعێراق، گەیشتوەتە حه‌وت ملیۆن‌و 898 هەزارو 588 خێزان‌و تێکڕای قەبارەی خێزانەکان گەیشتوەتە 5.3 تاک".
ئه‌وه‌شى وت:"ژمارەی گشتیی دانیشتوانی عێراق 45 ملیۆن کەسی تێپەڕاندوە، ڕێژەی دانیشتوان لەشارەکان سەدا 70.3و لەگوندەکانیش سەدا 29.7یە".
به‌وته‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، "ژمارەی ئەندامانی نێر لەوڵاتەکە گەیشتوەتە 22 ملیۆن‌و 784 هەزارو 62 کەس، واتە لەسەدا 50.1، هاوكات ژمارەی ئەندامانی مێینە گەیشتوەتە 22 ملیۆن‌و 623 هەزارو 833 کەس واتا لەسەدا 49.8".
له‌و كۆنگره‌یه‌دا سودانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "به‌گوێره‌ى سه‌رژمێریى، سەرۆک خێزانی پیاو له‌سه‌دا 88.67و سەرۆک خێزانی ژنیش له‌سه‌دا 11.33یه، هاوكات له‌سه‌دا 36ى عێراقیەکان خوار تەمەن 15 ساڵن‌و له‌سه‌دا 3.7یش سەروو تەمەنی 65 ساڵن".