ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، عێراق چەندین دەرمانی نوێ لە کارگە ناوخۆییەکان بەهەم دەهێنێت و لە شەش مانگی داهاتوودا دەخرێنە دەرمانخانەکانەوە.
ئاوێنە: حەمودی لامی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە درووستکردنی دەرمانی نوێ لە ناوخۆی عێراق بەم شێوەیە زانیاری بڵاوکردەوە.
حەمودی لامی ڕایگەیاند، عێراق بۆ یەکەمجارە ٢٨ دەرمانی نوێ لە کارگە ناوخۆییەکاندا بەرهەم دەهێنێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دەرمانانەی بەرهەمی دەهێنێت بۆچارەسەری فشاری خوێن و چارەسەری شەکرە بەکاردێت و چەندین جۆر دەرمانی دژە زیندەییش بەرهەم دەهێنن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەرمانەکان لە کارگەکانەوە دەچێتەوە بۆ وەزارەتی تەندروستی و لەوێ دانپێدانانی بۆ دەکرێت.
وتیشی، ئەو دەرمانانە لەماوەی شەش مانگی داهاتوودا دەخرێنە دەرمانخانەکانەوە بۆئەوەی هاوڵاتیان لێی سوودمەندبن.