بڕیارە رۆژی سێشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران کۆببێتەوە.
ئاوێنە: دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران پێنج بڕگە لە خۆدەگرێت کە گرنگترینیان هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی ساڵانی 2023، 2024، 2025،ە.
یاسا مشتومڕاوییەکانی وەک یاسای باری کەسایەتی و لێبوردنی گشتی و گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان لە بەرنامەی کاری دانیشتنەکەدا نین.
دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران رۆژی سێشەممە بە سەرۆکایەتیی محەمەد مەشهەدانیی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنەکە دەبێت ئەوەش دوای ئەوەی نزیکەی ساڵێک بە وەکالەت لەو پۆستەدابوو.