دەرگای دامەزراندن بۆ هەزاران كەس لە كەرتی تەندروستی کرایەوە
  2024-11-23       902       

ئاژانسی هەواڵی (العراقیە) بڵاویکردووەتەوە، سەرۆكی ئەنجومەنی خزمەتی فیدڕاڵی ئاماژەی بەوە داوە کە وەزارەتی تەندروستی عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ ڕاگەیاندنی هەشت هەزار پلەی وەزیفی.

ئاوێنە: مەحمود محەمەد تەمیمی، سەرۆکی ئەنجومەنی خزمەتی فیدراڵی بە ئاژانسی هەواڵی (العراقیە)ی فەرمی وتووە "وەزارەتی تەندروستی ئامادەکاری دەکات بۆ دەستپێکردنی ڕاگەیاندنی هەشت هەزار پلەی وەزیفی، ئەوەش بەهۆی جوڵەی میلاكات بۆ ئەوانەی پیشەی پزیشکییان هەیە".

رونیشی کردووەتەوە "تەواوکردنی فایلەكان لە كۆتاییدان بۆ دامەزراندنی وەجبەی دووەمی یەكەمەكان و ئەوانەی بڕوانامەی باڵایان هەیە".

تەمیمی وتوشیەتی "ئەو كۆدانەی کە بەم زووانە بڵاودەکرێنەوە بۆ ئەوانەیە، كە بەشی سێیەم دەیانگرێتەوە لە دامەزراندنی یەكەمەكان، لەگەڵ زیادکردنی دەرچووی نوێ و نوێکردنەوەی داتا کۆنەکان".

سەرۆکی ئەنجومەنی خزمەتی فیدراڵی باسی لەوەشکردووە، دامەزراندن بۆ کەرتی مەدەنی لە تەواوی وڵاتێکدا بە تایبەتی لە دەسەڵاتی ئەنجومەندایە و ناوبراو دەشڵێت "هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی دەكەین بەمەبەستی دروستکردن و دابینکردنی تەرخانکردنی دارایی بۆ پلە وەزیفییەكان".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×