بەرپرسی کۆمکاری عەرەبی ئاماژە بەوە دەکات، کە وڵاتەکەی داوایی بەڕێوەچوونی کۆبونەوەی بەپەلەی ئەو ناوەندەی لە زووترین کاتدا کردووە.
ئاوێنە: حسام زەکی، جێگری بەرپرسی کۆمکاری عەرەبی سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئیسرایل بۆسەر چەکدارە میلیشیاکانی عێراق رایگەیاند "ئەمڕۆ داواکاری عێراقمان وەرگرتووە سەبارەت بە گفتوگۆ لەسەر دیاریکردنی کاتی پێشنیاری بە وڵاتانی ئەندام".
رونیشیکردەوە "هەندێک لە وڵاتەکانی ئەندام داواکارییەکەی عێراقیان قبوڵکردووە کە بەپێی ئەوە کاتی کۆبوونەوەکە دیاری دەکرێت".
لە یادداشتەکەی عێراقدا هاتووە کە ئیسرائیل نامەیەکی ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی ناوەند کردووە و تیایدا هەڕەشەی پەرەپێدانی شەڕ لەناوچەی عێراق دەکات.