دەستەی باڵای سەرژمێری: لەم هەفتەیەدا ئەنجامەكانی سەرژمێری رادەگەیەنین
  2024-11-23       153       

دەستەی باڵای سەرژمێری دانیشتوان كۆتاییهاتنی قۆناغی دوەمی سەرژمێری راگەیاندو دەشڵێت، لەم هەفتەیەدا ئەنجامەكانی سەرژمێرییەكە رادەگەیەنین.

ئاوێنە: دەستەی باڵای سەرژمێری دانیشتوان، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، قۆناغی دوەمی سەرژمێری دانیشتوان كە قۆناغی تۆماركردنی خێزانەكان بو و سێ رۆژیس خایاند، كۆتایی هات.

وتوشیەتی، رێژەی تۆماركردنی تاك و خێزانەكان لەم قۆناغەدا گەیشتۆتە ئاستێكی بەرز كە نزیكەی لەسەدا 100 بوە ئەوەش بەرزترین رێژەیە لە مێژوی سەرژمێرییەكانی عێراق و هەروەها لەسەر ئاستی وڵاتانی ناوچەكەش.

ئاشكراشیكردوە كە لەماوەی ئەم هەفتەیەدا ئەنجامە سەرەتاییەكانی سەرژمێری رادەگەیەیەنن.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە ئەنجامدان و سەركەوتنی سەرژمێری دانیشتوان جەختكردنەوەیە لەسەر پابەندبونی حكومەت بە بەڵێنەكان و ئەنجامەكانی ئەم سەرژمێرییەش كاریگەری كارایان دەبێت لەسەر ئاڕاستەی پەرەپێدان بەرەو ئەنجامە دروستەكان و ئەوەش دەبێتە مایەی باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزارییەكان و بەدیهێنانی گەشە ئابوریی خوازراو.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×