سەرۆك وەزیرانی عێراق بریاری دا سبەی هەینیش سەرژمێری گشتی دانیشتوان بەردەوام بێت و داواش لە هاوڵاتیان دەكات كە هاوكاری تیمەكانی سەرژمێری بكەن.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، كە كەمێك لەمەوبەر بڵاوكرایەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، تیمەكانی سەرژمێری راسپارد كە سبەی هەینیش بەردەوام بن بۆ تەواوكردنی پڕۆسەی سەرژمێریی دانیشتوان لە سەرتاسەری عێراق.
هەروەها بەپێی راگەیەندراوەكە، سەرۆك وەزیران داوا لە سەرجەم هاوڵاتیان كردوە هاوكاری تەواو بكەن لەگەڵ تیمە گەڕۆكەكانی سەرژمێری و زانیاریی دروستیان بدەنێ لەپێناو سەركەوتنی ئەم ئەزمومەنە گرنگەی پەرەپێدان كە سەرجەم كەرتەكانی خزمەتگوزاری و ئابوریی و هەوڵەكانی پەرەپێدان پشتی پێ دەبەستن.