ئاژانسی ئەسۆشییهتد پرێسی ئەمریکی بڵاویكردهوه، ئەنجامی سەرژمێری دانیشتوان دەبێتە هۆی نەمانی کاریگەریی سیاسی و قازانجی ئابوری کەمینەکان.
ئاوێنە: ئاژانسەکە لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویكردهوه، "عێراق یەکەمین سەرژمێری دانیشتوانی سەرتاسەری لە ماوەی دەیان ساڵدا دەستپێکردوە لە هەنگاوێکدا بە ئامانجی نوێكردنهوه و کۆکردنەوەی زانیاری و پلاندانان لە وڵاتێکدا کە لە مێژە کاریگەری ململانێ و دابەشبونی سیاسیی لەسەر بوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، پڕۆسەی سەرژمێری مشتومڕاوییە و پێشبینی دەکرێت سەرژمێری دانیشتوان کاریگەری قوڵی لەسەر دابەشکردنی سەرچاوەکان لە عێراق و تەرخانکردنی بودجە و پلاندانانی گەشەپێدان هەبێت.
له ڕاپۆرتهكهدا هاتوه، "کەمینەکان ترسیان لەوە هەیە کە دابەزینی ژمارەیان ببێتە هۆی کەمبونەوەی نفوزی سیاسییان و کەمبونەوەی سودی ئابوری له وڵاتهكهدا، بهتایبهتی كه له ناوچهكانی کەرکوک، دیالە و موسڵ سهرژمێریهكه چڕتر بوه بهراورد به ناوچهكانی دیكهی عێراق".