وەزیری پلاندانانی عێراق: هیچ پێشلكارییەك لە پرۆسەی سەرژمێریدا تۆمارنەکراوە
  2024-11-21       69       


وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاند: بەڕێوەچوونی سەرژمێری بە ئەلیكترۆنی هەنگاوێكی زۆر گرنگە و لەكاتێكی گونجاودا ئەنجامەكان بەردەست دەخرێن.

ئاوێنه‌: محەممەد تەمیمی، وەزیری پلاندانانی عێراق لە كۆبوونەوەی لەگەڵ نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان ڕایگەیاندووە، تا ئێستا هیچ پێشلكارییەك تۆمار نەكراوە کە كاریگەریی لەسەر بەڕێوەچوونی سەرژمێریی هەبووبێت.

هاوكات ئاماژەی بەوە كردووە، تۆماركردنی داتاكان بە وردی لە سەرژمێریی كاریگەری ئەرێنی دەبێت بۆ پلانی گەشەپێدان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری  بۆ گەیشتن بە گەشەپێدانی ئابووری بەشێوەیەكی دروست.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×