شارەزایەکی کەشناسی دوایین زانیاریەکانی لەسەر ڕەوشی کەشوهەوای داهاتوو بڵاوکردەوە و دەڵێت: کاریگەری ئەم حاڵەته باران و هەورە بروسکەی ناوچە جیاوازهکانی گرتۆتەوە، تاوەکو کاتەکانی درەنگانی سبەی چوارشەممە شەوەکەی درێژەی دەبێت بەشێوەی ناو بەناو دواتر کۆتایی دێت.
شاڵاو هیدایەت ئاماژەی بەوەش کردووە، پلهکانی گەرما 1 تا 2 نزم دەبنەوەو ئەگەری بەفر لەناوچە شاخاویە سنوریەکان هەیە بەتایبەت سنوری دهۆک و هەولێر.
باسی لەوەش کردووە، لەکۆتایی هەفتە و هەینی و سەرەتای هەفتەی داهاتوو پێش هاتنی شەپۆلی تری دابارین، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە و خێرایی با تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و ئاڕاستەی با له گۆڕاندا دەبێت.
دەشڵێت: لەم چەند ڕۆژە و تا نزیک 25 ی مانگ نزمه پەستانێک بەتەوژمە هەوای ساردی جەمسەریەوە ڕودەکاتە زۆرێک لەناوچەکانی ئەوڕوپا بەمەش بارانی زۆرو بەفرو سەرمای توند دەیانگرێتەوە.
باسی لەوەش کردووە، دوای ئەوان ئەو تەوژمە هەوایه ساردەی جەمسەری باکور درێژ دەبێتەوەو بەرەو خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاستو دەوروبەری و ناوچەکانمان بەمەش دەبێتە گەڕانەوەی سیستەمی ته ڕو باراناوی بۆ ناوچەکانی هەرێم و دەوروبەری پێدەچێ کۆتاییەکانی ئەم مانگە لە 25 و ئەو دەورەوەبۆ سەرەوە وەسەرەتاکانی مانگ چەند شەپۆلێکی دابارین ناوچەکانمان بگرنەوە لەو مەودایەشدا ئەگەری زۆره پەڵەی بدات لەو ناوچانەی کەماون.