ئەندامێكی لیژنەی باڵای راگەیاندنی سەرژمێری گشتی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هاوشێوەی دوێنێ پرۆسەی سەرژمێری لە سەرانسەری عێراق بەردەوام دەبێت، دەشڵێت، لەدوای پڕکردنەوەی زانیارییەکان لەلایەن بژمێرەکانەوە رەوانەی داتا سەنتەرەکان دەکرێنەوە و، دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی سەرژمێری لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی سەرژمێری رادەگەیەنین.
ئاوێنە: حەیدەر مەجید، ئەندامی لیژنەی باڵای راگەیاندنی سەرژمێری گشتی لەبارەی وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی پرۆسەی سەرژمێری بەمجۆرە زانیاری خستەڕوو، ئەمڕۆش هاوشێوەی دوێنێ پرۆسەی سەرژمێری لە سەرانسەری عێراق بەردەوام دەبێت و تا کاتژمێر ١٢ـی شەو دەخایەنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای پڕکردنەوەی زانیارییەکان لەلایەن بژمێرەکانەوە رەوانەی داتا سەنتەرەکان دەکرێنەوە و، دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی سەرژمێری لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی سەرژمێری رادەگەیەنین.
ئەوەش لەكاتێكدایە ماوەی دوو ڕۆژە پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق و هەرێم دەستیپێكردووە و بەهۆیەوە قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندراوە.