2024-11-21   139     
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە لەنۆڤەمبەری ساڵی 2016وە لەزیندانی ئەدرنەدایە، هەڵوێستی لەسەر بانگەوازی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) بۆ ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجهلان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پهكهكه) ڕاگەیاند.
لەپەیامێکدا کە پارێزەرەکەی لەزیندانەوە گەیاندویەتی، دەمیرتاش جهختیكردوهتهوه، هیچ پەیوەندییەکی لەحکومەتو پارتی دادو گەشەپێدانی دەسەڵاتدار سەبارەت بەدانوستانی نوێ بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد پێنەگەیشتوە.
هەروەک سەرەتا ئازادکردنی ئۆجەلانی وەک هەنگاوێکی پێویست بۆ دەستپێکردنی هەر گفتوگۆیەک سەبارەت بەئاشتیی زانیوە، ئاماژەشی بەگرنگی گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پرسە لەدەرەوەی زیندان بەبەشداریی هەموو چینو توێژەکانی کۆمەڵگه کردوە.
سەبارەت بەتۆمەتەکانی دیدارەکانی نێوان ئۆجەلانو دەسەڵات، دەمیرتاش جەختیکردوهتهوه، سنوردارکردنی دیالۆگ لەنێوان پارتی کرێکارانی کوردستانو باڵی دەسەڵات لەتورکیا بەس نییە، بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی بەشدارییپێکردنی کورد لەپێکهاتەی دەوڵەتو دەستەبەرکردنی بەشداریی هەمولایەنەکان لەپڕۆسەی ئاشتییدا مەرجێکی بنەڕەتین بۆ بەدەستهێنانی ئاشتیی کۆمەڵایەتی.