سودانی :سبەی پێكەوە هەنگاوێكی شارستانی گرنگ دەنێین
  2024-11-19       149       

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پشتیان بە تازەترین شێوازو ئامرازی نوێ بەستووە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری بۆ ئەوەی ئەنجامەكانی لە خزمەتی ئێستا و داهاتووی عێراقیەكاندا بێت.

ئاوێنه‌: محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سبەینێ‌ پێكەوە هەنگاوێكی شارستانی و گەشەكردنی گرنگ دەنێین، كە ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیەو ماوەیەكی زۆر چاوەڕوانی دەكرێت.

ئەوەشی وت، سەرژمێری تەنها ژمارە نییە كەڵەكە بكرێت، بەڵكو خاڵی یەكلاكەرەوەیە لەنێوان خەمڵاندن و راستی، ئامرازێكی یەكلاكەرەوەشە بۆ دیاریكردنی بڕیارە گرنگ و كاریگەرەكان.

بنكەی داتاو زانیارییەكان بەنرخ دەبن لە خزمەتكردانی دامەزراوەكان دەوڵەت، ئەو زانیارییانە پشتیوانی مافی ئەو چینانە دەبێت كە پێویستی زیاتریان بە خزمەتە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×