جارێكی دیكە مقاوەمەی ئیسلامی عێراق هێرشی كردە سەر ئیسرائیل
  2024-11-19       185       

گرووپی مقاوەمەی ئیسلامیی عێراق بڵاوی كردەوە، لە چوارچێوەی پشتیوانییەكانمان بۆ گەلی فەڵەستین و لوبنان، لە ڕێگەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانەوە هێرشێكی نوێمان كردە سەر ناوچە ئیلات لە ئیسرائیل.

ئاوێنە: گرووپی مقاوەمەی ئیسلامیی عێراق لە بارەی هێرشكردنە سەر ناوچەیەكی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، لە چوارچێوەی پشتیوانییەكانمان بۆ گەلی فەڵەستین و لوبنان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانەوە هێرشمان كردە سەر ناوچەی ئیلات لە ئیسرائیل.

ئاماژە بەوەش كراوە، توانیویانە ئامانجەكە بپێكن، بەڵام تا ئێستا ژمارەی زیانە گیانیی و ماددییەكان دیار نییە.

جێگای ئاماژەیە، لە دوای پەرەسەندنی ئاڵۆزیی و گرژییەكانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل لە غەزە، بەرەی مقاوەمەی ئیسلامیی عێراق دژی ئیسرائیل و هاوپەیمانەكانی وەستاوەتەوە و هێرش دەكاتە سەر بنكە و بارەگاكانیان.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×