2024-11-19   397     
بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکوک هۆشداری دەدەت و دەڵێت، ئەگەر تەواوی ئەندامانی خێزان نەگەڕێنەوە بۆ سەرژمێری، بژمێرەکان تۆماریان ناکەن.
ئاوێنە: رەوەند مەلا مەحمود، لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکوک رایگەیاند، "زانیاری هەڵە بڵاوکراوەتەوە، دڵنیایی دەدەین هەموو خێزانەکان نەگەڕێنەوە، بژمێرەکانی سەرژمێری تۆماریان ناکەن."
لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکووک دەڵێت، رۆژانی 16 بۆ 19ـی مانگ، سەرۆک خێزانەکان ئاسایی بووە بچنەوە کەرکووک بۆ سەرژمێری بەڵام "رۆژانی 20 و 21 دەبێت تەواوی ئەندامانی خێزان ئامادەبن".