كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بڵاوكرایه‌وه‌
  2024-11-19       344       

 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئه‌گه‌ری نمه‌ باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم هه‌یه‌.

ئاوێنه‌: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئاسمان له‌نێوان په‌ڵه‌ هه‌ور بۆ نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی شاخاوی هه‌وری ته‌واو ده‌بێت.

ئه‌گه‌ری نمه‌ باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ له‌ناوچه‌كانی ناوه‌راست و باشوری هه‌رێم له‌كاته‌كانی دوایی نیوه‌ڕۆ و هه‌روه‌ها بارینی نمه‌ باران له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی جۆراوجۆر.

سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌هه‌ندێك ناوچه‌ نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌ باران له‌كاتی جیا له‌هه‌ندێك ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×