2024-11-19   228     
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای موسه‌ننا رایگه‌یاند، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هێزه ئه‌منییه‌كان توانیان شه‌ڕ و ئاڵۆزیه‌كی خێڵه‌كی كۆنترۆڵبكه‌ن كه له‌به‌یانیدا له ناوچه‌ی كه‌رامه له پارێزگای موسه‌ننا له باشوری عێراق سه‌ریهه‌ڵدا.
ئاوێنە: به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌ركه‌وتو بون له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه و ده‌ستگیركردنی 58 كه‌س كه هۆكار بون شه‌ڕ و كێشه‌یه‌كی خێڵه‌كی جگه له‌وه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر پێنج ئۆتۆمبێلدا گرت كه له‌به‌رده‌ستیاندا بو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئۆپه‌راسیۆنی گه‌ڕان تا ئێستاش به‌رده‌وامه بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی دیكه كه له شوێنی ڕوداوه‌كه هه‌ڵاتون.