ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كه نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، تێبینییه‌كانی سه‌باره‌ت به ئه‌دای كاركردنی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران ئاشكراكرد و جه‌ختیكرده‌وه، سودانی به‌رپرسیارێتی گوێگرتن له كه‌سانی به‌رپرسی دۆسیه‌ی بۆری عه‌قه‌به و پاره‌كه‌ی له ئه‌ستۆدایه كه له وڵات تاڵان كرا.
ئاوێنه: ئیبراهیم ساكینی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پێش ئه‌وه‌ی بچێته سه‌ر گۆڕانكاری و ده‌ستكاریكردنی كابینه وه‌زاریه‌كه‌ی، ده‌بێت بچێته‌سه‌ر دۆسیه‌ی به‌تالانبردن و پاره تاڵانكراوه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "سودانی به یه‌كه‌م به‌رپرسی جێبه‌جێكار له نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران داده‌نرێت، ئه‌مه‌ش وای لێده‌كات به‌رپرسیارێتی ئه‌و گوێگرتن و سیخوڕییه له ئه‌ستۆ بگرێت كه به‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و به‌رپرسانی نوسینگه‌كه‌یدا هاتون، ئه‌مه‌ش پێویستی به تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ری هه‌یه له‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و تۆڕه سیخوڕیه‌ی كه له ئۆفیسه‌كه‌یدا ئاشكرا بو".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، سه‌رۆك وه‌زیران به‌ره‌و پەرەپێدانی بۆرییه‌كی نه‌وت به ئوردن هەنگاو دەنێت كه بۆری عه‌قه‌به نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات و ده‌گاته ئیسرائیل و ئه‌مه‌ش شتێكه كه ناتوانرێت بێ ئاگا بمێنێته‌وه، به‌و پێیه‌ی كه ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌بێ تایبه‌تمه‌ندی له بڕیاردانه‌كه‌دا.