2024-11-05   194     
بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لەعێراق کە بەلایەنگری ئێران هەژماردەکرێت، ڕایگەیاند "بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیانکردوەتەسەر باشوری ئیسرائیل"، دهشڵێت:"تهنها ئهمڕۆ شهش جار هێرشمانكردوهتهسهر ئیسرائیل".
بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لەعێراق لەبەیاننامەیەکدا ئاشكرایكردوه، "هێرشیانکردوەتەسەر پێگەیەکی گرنگ لەباشوری ئیسرائیل، ئەمە شەشەمین هێرشە کە ئەمڕۆ کردومانەتەسەر ئیسرائیل".
بەرەی مقاوەمە ئهوهشى ڕونكردوهتهوه، "سێ لەهێرشەکانی بۆ سەر حەیفا بوە، هەروەها دوو هێرشی دیکە بۆ سەر باکورو هێرشێکیش بۆسەر باشوری ئیسرائیل بوە".
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، "فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەڕۆژهەڵاتەوە ئاراستەی باشوری ئیسرائیل کراوە".
لەمانگی نیسانی ڕابردوەوە بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشدەکرێتەسەر ئیسرائیل، بەبێئەوەی ئیسرائیل لایەنێکی دیاریکراو تۆمەتبار بکات، چەندجارێکیش ڕایگەیاندوە، لەدەرەوەی ئاسمانی وڵاتەکەی ڕێگریی لەفڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکان کردوە.
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک، ئەمریکا ئەم هەفتەیە جارێکی دیکە پەیامێکی ئاگادارکردنەوەی بۆ گروپە چەکدارەکانی عێراق ناردوە، بەوەی کۆشکی سپی بەتەواوی نیگەرانە لەکارو کردەوەکانی ئەمدواییانەی گروپە چەکدارەکان.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشداوە، "لەپەیامەکەی ئەمریکادا هاتوە، کۆشکی سپی نیگەرانە لەهەوڵی گروپە چەکدارەکان بۆ تێوەگلاندنی عێراق لەبازنەی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستو هۆشداریداوە لەوەی کۆتاییەکەی باش نابێت".