به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانی قۆناغی دوه‌می پرۆژه‌ی زیره‌ك كه تایبه‌ته به‌كاره‌بای 24 كاتژمێری، نرخی كاره‌با رێكده‌خرێـته‌وه به‌جۆرێك بارگرانی له‌سه‌ر هاوڵاتیان دروست نه‌كات.
ئاوێنه: ئه‌ندازیار ئه‌نوه‌ر حه‌مه سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی سه‌باره‌ت به كاره‌بای 24 كاتژمێری رایگه‌یاندوه، "دوای ته‌واوبونی قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك، ئێستا بۆ قۆناغی دوه‌می پرۆژه كه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تیان دروستكردوه، كاره‌كانی لیژنه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كه سه‌ردانی سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌كه‌كان بكرێت و هه‌مو هاوبه‌شه‌كان پێوه‌ری زیره‌كیان بۆ ببه‌سرێت، پاشان كاره‌باكه‌ی بكرێت به به‌رده‌وام و نرخی كاره‌باش رێخده‌خرێته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه بارگرانی دروست نه‌كات".
سه‌باره‌ت به واده‌ی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه له سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی ئاشكرایكردوه، "له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چه‌ند جارێك كۆبوینه‌ته‌وه، چه‌ند پێشنیارێكمان پێشكه‌ش كردوه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه سه‌ركه‌وتو بێت كه سه‌ره‌تا نرخ دیاری بكرێت، دواتر میكانیزمی گونجاو بۆ جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كه دابنرێت".
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، "ئێمه لای خۆمان له سلێمانی سه‌رقاڵی دراسه‌كه‌كردنی چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كه‌ی و له كۆێ ده‌ستمانپێكرد بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه".