ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" لە دواینیوەڕۆی ئەمڕۆوە کەشوهەوا جێگیر دەبێت و ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت، پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە".
ئاوێنە: بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان نیمچە هەور و تەم دەبێت تا کاتەکانى نیوەڕۆ، لەگەڵ ئەگەرى نمە بارانێکى کەم لەسەر هەندێ ناوچە شاخاوییە بەرزەکان، لە دواىنیوەڕۆ کەشەکە جێگیر دەبێت و ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت، لەگەڵ ئەگەرى دووبارە دروست بوونەوەى تەم لە هەندێ ناوچەدا، هاوکات پلەکانی گەرما (١ تا ٢) پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٥ - ٧)کم دەبێت، بەڵام لە کات و شوێنی تەمدا لە نێوان (٢ بۆ ٥) کم دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ، لەگەڵ دروستبوونى تەم لە کاتەکانى بەیانى زوودا، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٦ - ٨)کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ٢٢
سلێمانی: ١٩
دهۆک: ٢٢
زاخۆ: ٢٢
هەڵەبجە: ٢١
کەرکوک: ٢٣
سۆران: ٢٠
حاجی ئۆمەران: ١٣
گەرمیان: ٢٥