پۆلیسی توركیا روبەڕوی ئەو كەسانە بونەوە كە لە شاری ئێلحی باكوری كوردستان دژی دانانی قەیوم و دەستبەسەرداگرتی شارەوانی شارەكە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانیان كردو زیاتر لە 60 كەسیان دەستگیركرد.
ئاوێنە: دوای دانانی قەیوم و دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی ئێلح لەلایەن دەوڵەتەوە، ئەمڕۆ دوشەممە، لە شەقامەکانی ئەو شارەی باكوری كوردستان ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیان هاتنە سەر شەقام و ناڕەزایەتییان نیشاندا.
بەپێی میدیاكانی توركیا، پۆلیسی تورکیا بە گازی فرمێسکڕێژ و گولـلەی پلاستیکی هێرشی کردۆتە سەر خۆپیشاندەران.
بەپێی زانیارییەكان لەلایەن پۆلیسەوە 60 كەس دەستگیركراون كە لەنێویاندا ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی شارەكە هەن.