د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە پشكی یەكێتی، لەبارەی كۆبونەوەی وەفدێكی یەكێتی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆمان لەبارەی تەوتینكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم كرد.
ئاوێنە: د. نەرمین مەعروف، لە راگەیەندراوێكدا وتی، لە بەردەوامی هەوڵەکان بۆ داکۆکیکردن لە مافی هاوڵاتیانی هەرێم بە گشتی و موچەخۆران بەتایبەتی، ئەمڕۆ دوشەممە لەگەڵ خالد شوانی وەزیری دادو پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی کاروان یاروەیس لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدڕاڵ محەمەد شیاع سودانی کۆبونەتەوە.
وتوشیەتی ئامانج لە كۆبونەوەكە بۆ گفتوگۆی چەند پرسێکی دارایی بوە کە جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی لەبارەی تەوتینی موچەی موچەخۆرانی هەرێمەوە تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکە بوە.