مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق: چوار پێگەی ئیسرائیلمان كردنە ئامانج
  2024-11-02       279       

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، بە درۆن چوار هێرشیان بۆ سەر چوار پێگەی ئیسرائیل ئەنجام داوە.

ئاوێنە: مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، لە چوار هێرشدا بە درۆن، چوار پێگەی ئیسرائیلیان لە "رەشڕاش" كردونەتە ئامانج.

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق جەختیشی كردۆتەوە كە هێرشەكانیان بەشێوەیەكی چڕتر بەردەوام دەبن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×