د. ئاسۆ فەرەیدون، پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق پێی وایە هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق بۆ نوری مالیكی، سەرۆكی دەوڵەتی یاسا گەرەنتی و بۆ محەمەد حەلبوسی گۆڵ بو.
ئاوێنە: د. ئاسۆ فه‌ره‌یدون ئه‌ندامی پەرلەمانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس نووسیویه‌تی: "مه‌شهه‌دانی له كۆتایی خزمه‌ته‌كه‌یدا به به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پاداشتێكی به‌نرخ وه‌رده‌گرێت".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ محه‌مه‌د حه‌لبوسی تۆپێكی له‌سه‌ر هێڵ و گۆڵێكی بێ گۆڵپارێز و گۆڵێكی گرانبه‌ها بوو".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده پێیوایه كه پۆسته‌كه "بۆ نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی قانوون، سه‌قامگیری و گه‌ره‌نتی بۆ داهاتوو هه‌یه".
د. ئاسۆ فه‌ره‌یدون راشیگه‌یاند كه بۆ سالم عیساوی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستا گره‌وێكی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجومه‌نه‌كه.