بانكی ڕافیده‌ین ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ده‌ستپێكردنی "پرۆژه‌ی ریاده"ه‌وه، زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌س قه‌رزی پرۆژه‌كه‌یان وه‌رگرتوه كە بڕی هەر قەرزێك 20 ملیۆن دینارە.
ئاوێنە: بانكی ڕافیده‌ین له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، " له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی پێدانی قه‌رزه‌كانی مانگی (نیسان/4)ی ئه‌مساڵه‌وه، زیاتر له پێنج هه‌زار قه‌رز به‌و كه‌سانه دراوه كه به‌پێی قه‌رزه‌كانی ده‌ستپێشخه‌ری (پرۆژه‌ی ریاده) تۆماركراون ".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ده‌ستپێشخه‌ریی ریاده ئامانجی پاڵپشتیكردنی كه‌رتی تایبه‌ته به وزه‌ی گه‌نجان و سه‌رچاوه مرۆییه‌كان و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار".
باسی له‌وه‌شكردوه، "قه‌رزی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه به‌پێی ئه‌و كۆنتڕۆڵ و مه‌رجانه‌ی پێشتر دیاریكراون 20 ملیۆن دیناره بۆ هه‌ركه‌سێك ئه‌گه‌ر داواكاری پێشكه‌ش بكات و له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا پرۆژه‌كه‌ی بخاته‌ڕو كه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌وه ده‌توانێت جێبه‌جێی بكات".