مقاوەمەی ئیسلامی عێراق: شەش جار هێرشمان كردە سەر ئیسرائیل
  2024-11-01       245       

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، شەش جار هێرشیان كردۆتە سەر چەند ئامانجێكی گرنگ لە ئیسرائیل.

ئاوێنە: مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئەمڕۆ هەینی چەكدارانیان هێرشێكی دیكەیان بۆ سەر ئامانجێكی گرنگ لەناوەڕاستی ئیسرائیل ئەنجام داوە.

وتوشیەتی، ئەوە شەشەم هێرشە كە ئەمڕۆ لەرێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە لەلایەن چەكدارانییەوە بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامدراوە.

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق جەختی لە بەردەوامی و زیاتركردنی هێرشەكانی بۆ سەر ئیسرائیل كردۆتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×