مەحمود مەشهەدانی كێیە
  2024-10-31       698       

مەحمود مەشهەدانی لە دانیشتنی ئەمشەوی پەرلەمانی عێراقدا بە زۆرینەی دەنگ وەك سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.

ئاوێنە: مەشهەدانی لە گەڕی دوەمی دەنگداندا توانی بە بەدەستهێنانی 182ی دەنگی پەرلەمانتاران لە بەرامبەر 42 دەنگی سالم عیساوی ركابەریدا ببێتە سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق.

-مەحمود داود مەشهەدانی ساڵی 1948 لە بەغدا لەدایكبوە

-ەساڵی 1972 كۆلێژی پزیشكی لە زانكۆی بەغدا تەواوكردوە.

-ساڵی 1981 لەسەر هەڵوێستە سیاسییەكانی دەستگیركراوەو رەوانەی زیندان كراوە.

-ساڵی 2000، سزای زیندانی 15 ساڵی بۆ دەرچوە.

-لەدوای روخانی رژێمی بەعس بەشداری كارای سیاسەتی كردوەو سەرۆكی رێكخراوی دەعوەو ئیرشاد بوە.

-ساڵی 2004 ئەندامی دامەزرێنەری ئەنجومەنی دیالۆگی نیشتمانی بوە.

-هەمان ساڵ كراوەتە ئەندامی لیژنەی نوسینی دەستور.

-ساڵی 2006 وەك یەكەم سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەدوای روخانی رژێمی بەعس هەڵبژێردراوە.

-ساڵی 2021 وەك ئەندامی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردراوە.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×