مەحمود مەشهەدانی بە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا
  2024-10-31       303       

لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراقداو لە گەڕی دوەمی دەنگداندا، مەحمود مەشهەدانی بەزۆرینەی دەنگ بە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.

ئاوێنە: لە گەڕی دوەمی دەنگداندا لە دانیشتنی ئەمشەوی پەرلەمانی عێراقدا، مەحمود مەشهەدانی بە سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.

182 پەرلەمانتار لە گەڕی دوەمدا دەنگیان بۆ مەحمود مەشهدانی دا و لەبەرامبەردا 42 پەرلەمانتار دەنگیان بۆ سالم عیساوی ركابەری داو 39 دەنگیش پوچەڵ بون.

ئێوارەی ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان دەستی پێكردو سەرەتا لە گەڕی یەكەمدا چوار كاندید بۆ پۆستەكە هەبون و هیچ یەك لە كاندیدەكان نەیانتوانی دەنگی پێویست بهێنن بۆیە دەنگدان كەوتە گەڕی دوەم و ركابەرایەتییەكە لەنێوان مەحمود مەشهەدانی و سالیم عیساوی دا مایەوەو بەدەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران مەشهەدانی وەك سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرا.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×