دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمان بەڕێوەدەچێت و كەمێك لەمەوبەر دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك دەستی پێكرد.
ئاوێنە: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان بە ئامادەبونی 195 پەرلەمانتار دەستی پێكرد.
پاش ئەوەی ناوی كاندیدەكان خوێندرایەوە، دەنگدانی پەرلەمانتاران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمان دەستی پێكرد.
چوار كەس خۆیان بۆ پۆستەكە كاندید كردوە كە بریتین لە: سالم عیساوی، تەلال زوبەعی، مەحمود مەشهەدانی و عامیر عەبدولجەبار.