بڕیارە سبەی پێنجشەممە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان بەڕێوەبچێت. پەرلەمانتارێك دەڵێت: تا ئێستا هیچ جۆرە رێككەوتنێك نییە بۆ تێپەڕاندنی كاندیدێكی دیاریكراو.
ئاوێنە: دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق تایبەت كراوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق. ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی دوشەممە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان داوای لە سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد ئەو رۆژە بۆ دانیشتنەكە دیاری بكات.
كاروان یاروەیس، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی كۆبونەوەكەوە لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"تائێستا هیچ جۆرە رێکەوتنێک لەنێو پێکهاتەی سوننە و هەروەها لەنێوان سوننە و لایەنەکانی تر نییە بۆ تێپەڕاندنی کاندیدێکی دیاریکراو."
وتوشیەتی"ئەمە سێەم جارە پەرلەمان دانیشتن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک دەکات."