محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بهپێویستی دهزانێت رێکاری زیاتر بۆ توندوتۆڵکردنو یەکخستنی پێناسی گومرگی لهدهروهزه سنورییهكان بگیرێتهبهر، دهشڵێت، "داهاتی دەروازە سنورییەکان نەگەیشتۆتە ئاستی پێویست، بەتایبەتی لەدەروازەکانمان لەهەرێمی کوردستان.".
ئاوێنه: بهسهرپهرشتی محەممەد شیاع سودانی ئهمڕۆ سێشهممه ئهنجومهی وەزیرانی عێراق كۆبونهوهی ئاسایی ههفتانهی خۆی سازكرد، كۆبونهوهكهی ئهمڕۆ هاوكاته لهگهڵ تێپەڕبونی دو ساڵ بەسەر کاری حکومەتەکەی سودانی.
بهگوێرهی ڕاگهیهنراوی نوسینگهی ڕاگهیاندنی سهرۆك وهزیران، سودانی ڕایگهیاندووه، کاری لەپێشینەی حکومەت، هاوڵاتییە. ئاماژەی بەوەش کردووه، لەماوەی ئەم دو ساڵەدا روبەڕوی ئاستەنگی گەورە بونەتەوە.
راشیگهیاندووه، هەنگاوەکانیان بونەتە هۆی ئەوەی "داهاتی نانەوتی بەرێژەی 6٪ زیاد بکات؛ هەروەها داهاتی باج لە 2024دا بە رێژەی 23٪ زیادبووە."
سەرۆک وەزیرانی عێراق دهڵێت، "روبەڕوی کۆمەڵێک ئاڵنگاری بوینەتەوە، وێڕای چاکسازییەکان. بەڵام داهاتی دەروازە سنورییەکان نەگەیشتووەتە ئاستی پێویست، بەتایبەتی لەدەروازەکانمان لەهەرێمی کوردستان. پێویستمان بەرێکاری زیاتر بۆ توندوتۆڵکردن و یەکخستنی پێناسی گومرگی هەیە."
بەوتەی سودانی، حکومەت لەماوەی ئەم دو ساڵەدا 62% بەرنامەکەی جێبەجێکردووە.
محەممەد شیاع سودانی باسی لەوە کردووه، "لە هەموو عێراق دەستکەوتمان هەبووە؛ پرۆژەکان لە یەک بوار و تەنیا بۆ یەک شار و پارێزگا نەبوون. پرۆژە هەبووە دەستی پێکراوەتەوە کە لە 2005ـەوە وەستابوو."
ئاماژەی بەوەشکردووه، "لە کۆی 1471 پرۆژەی وەستاو، کارکردن لە 550 پرۆژە دەستیپێکردووەتەوە. ئەو پڕۆژانەی ئێستا لە قۆناغی جێبەجێکردندان 8934 پرۆژەن."
بەوتەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، "بەهۆی رێکارەکانی حکومەتەوە هەژاری بۆ 17.6% دابەزیوە، لەکاتێکدا پێشتر 23% بوو؛ بێکاری 16.5% بۆ 14.4% دابەزیوە. ساڵی 2022 هەڵاوسان 6% بوو، لە 2024دا بۆ 3% دابەزیوە."