پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دانیشتی ئەمڕۆی دواخست كە بڕیار بو دەنگ لەسەر ژماریەك پڕۆژە یاسا بدرێت، هۆكاری دواخستەكە دەگەڕێتەوە بۆ دروستبونی پشێوی و گرژی لەنێوان پەرلەمانتارانی کورد‌و سوننە لەسەر پڕۆژە یاسایی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ڕژیمی بەعس.
ئاوێنه: نوسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دانیشتی ئەمڕۆ پەرلەمانی دواخرا كە بڕیاربو دەنگ لەسەر ژمارەیەك پڕۆژەیاسابدرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەسەرۆکایەتیی موحسین مەندەلاوی دەستیپێکرد.
بڕیاربو له‌دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراقدا ده‌نگ له‌سه‌ر چه‌ند یاسا‌و پرۆژه‌یاسایه‌ك بدرێت، له‌وانه: پرۆژه‌یاسای دوباره گه‌ڕانه‌وه‌ی موڵك و زه‌وی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ر بڕیاره‌كانی سه‌رده‌می به‌عس كه‌وتون.
هه‌روه‌ها بڕیار بو ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای باری كه‌سێتی بدرێت. ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌مواری دووه‌می یاسای لێبووردنی گشتی ژماره (27)ـی ساڵی 2016، یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و پرۆژانه‌ی بڕیار وایه ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
هه‌ر له‌م دانیشتنه‌دا بڕیار وایه ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی ده‌سته‌ی حه‌شدی بدرێت.
سروە محەممەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق له‌باره‌ی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مرۆوه به‌مشێوه‌یه زانیاری خسته‌ڕو، بەهۆی دروستبونی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان پەرلەمانتارانی کورد‌و سوننە لەسەر پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی ئەو خانوو و زەوییانە بۆ خاوەنەکانیان کە بەچەند بڕیارێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی هەڵوەشاوە دەستیان بەسەردا گیراوە، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
وتیسی، مادەی یەکەمی پرۆژەیاساکەی حکومەت هەڵوەشاندنەوەی 8 بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەعسی لەخۆگرتبو، بەڵام پێشنیازەکەی لیژنەی یاسایی کە داواکاری کوردە، بڕیارەکانی زیادکردووە بۆ 18 بڕیار.
سوننەکان دەڵێن، پێویستە دەنگ لەسەر پڕۆژەکەی حکومەت بدرێت، بەڵام فراکسیۆنە کوردستانییەکان جەخت لەسەر پڕۆژە هەموارکراوەکە دەکەنەوە.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، گفتوگۆیەکی توند‌و گرژی لەنێوان پەرلەمانتارانی کورد‌و عەرەبی سوننە دروستبووە، بەو هۆیەوە دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.
پڕۆژەیاساکە خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە و تەنیا دەنگدان ماوە؛ چەند جارێک خراوەتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت، بەڵام ئەو هەوڵە سەرکەوتوو نەبووە.