بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەسەر چەند پرۆژە یاسایەك دانیشتن ئەنجام بدات، یەكێك لەوانە دەنگدانە بە هەموواری یاسای باری كەسیی و هەموواری یاسای لێبووردنی گشتیی.
ئاوێنە: بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە كۆبوونەوە و خشتەی دانیشتی ئەمڕۆ ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوە بۆ شەش پڕۆژە یاسا دەكات، یەكێك لەوانە پەرلەمان دەنگ بە هەموواری یاسای باری كەسیی دەدات، هەروەها خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای خزمەت و خانەنشینی حەشدی شەعبی دەكرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە دانیشتنەكەدا دەنگ بە پرۆژە یاسای گەڕانەوەی ئەو موڵكانە بۆ هاوڵاتییان دەدرێت، كە لە سەردەمی بەعسدا داگیر كرا بوون، هەروەها دەنگ لە سەر هەموواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتیی دەدرێت.
بەپێی خشتەكە، بڕیارە كۆبوونەوەكەی پەرلەمانی عێراق كاتژمێر ١ـی پاش نێوەڕۆ بەڕێوەبچێت.
شایەنی باسە، تا ئێستا پەرلەمانی عێراق دوو خوێندنەوەی بۆ هەموواری یاسای باری كەسیی كردووە، چاودێران و چالاكوانانی بواری مافەكانی ژنانیش پێیان وایە هەموواركردنەوەی یاساكە عێراق دەگەڕێنێتەوە بۆ دەیان ساڵی ڕابردوو.