چوارچیوەی هەماهەنگی: پێنجشەممە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت
  2024-10-28       232       

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان، ئەمڕۆ دوشەممە، لە كۆبونەوەی خۆیدا بڕیاریدا، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان، رۆژی پێنجشەممەی داهاتو بەڕێوەبچێت.

ئاوێنە: چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئەمڕۆ دوشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبۆتەوەو بڕیاریداوە رۆژی پێنجشەممەی داهاتو، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان بەڕێوەبچێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە وەكالەت، بانگهێشت دەكات بۆ دانیشتنەكەی پەرلەمان كە تایبەت دەبێت بە هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×