2024-10-28   163     
ئهمڕۆ دووشەممە بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لەعێراق ڕایانگەیاند، "هێرشیانکردوەتەسەر پێگەیەکی سەربازیی لەباکوری ئیسرائیل".
ئاوێنە: بەرەی مقاوەمە ئهمڕۆ لەبەیاننامەیەکدا ئاشكرایكرد، "بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیانکردوەتەسەر پێگەیەکی سەربازیی لەباکوری ئیسرائیل".
بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لەعێراق، هەڵمەتەکانی لەدژی ئیسرائیل بەخێرایی پشتڕاستکردەوە.
گروپە میلیشیا عێراقییەکان کە خۆیان بەناوی بەرەی مقاوەمە ناساندوە، پێکدێن لەلیواکانی حزبوڵلا، سەید شوهەداو بزوتنەوەی نوجەباو چەندانی دیکە.
لەچەند مانگی ڕابردودا ئەم گروپە لەپاشخانی شەڕی غەززەدا هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل ڕاگەیاند.
ماوەی زیاتر لەساڵێکە ئیسرائیل لەکەرتی غەززە شەڕی دژی حەماس دەستپێکردوە، ئەوەش دوای ئەو هێرشەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023.
شەڕی غەززە وایکردوە گروپە چەکدارەکانی سەر بەئێران، دەستوەردان لەناوچەکە بکەنو شەڕەکە فراوان بێت.