گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ هێرشیان کردووەتەسەر ئیلات و جۆلان لە ئیسرائیل و تا ئێستاش زیانە گیانی و مادییەكانی هێرشەكە نەزانراوە.
ئاوێنە: گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق سەبارەت بە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بەم شێوەیە زانیاریان بڵاوکردەوە، بەیانی ئەمرۆ لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشییان کردووەتە سەر چەند ئامانجێکی گرنگ لە ئیلات لە باشووری ئیسرائیل.
ئەوەشیان خستەڕوو، هەر ئەمڕۆ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئامانجێکی گرنگییان لە بەرزاییەکانی جۆلان پێکاوە.
سوپای ئیسرائیلیش ڕایگەیاندووە، ڕێگرییان لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کردووە كە بگاتە ئاسمانی وڵاتەکەیان.
ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی چەند مانگێکە وەک پشتیوانییەک بۆ فەڵەستین گرووپە چەکدارە عێراقییەکان هێرشی مووشەکی بۆسەر ئیسرائیل ئەنجام دەدەن.