كۆمپانیای فڵای دوبه‌ی ئیماراتی ئه‌مڕۆ شه‌ممه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی بۆ چوار وڵاتی جیهان راگه‌یاند كه له نێویاندا عێراق هه‌یه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ گرژیه‌كانی ناوچه‌كه گه‌ڕانده‌وه.
ئاوێنە: كۆمپانیای فڵای دوبه‌ی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه گه‌شته‌كانیان بۆ ئوردن، ئێران، عێراق و ئیسرائیل هه‌ڵوه‌شانده‌وه، وه‌ك ڕێكارێكی خۆپارێزی، له هه‌مان كاتدا ژماره‌یه‌ك گه‌شتی دیكه‌یان گۆڕیوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، لە نزیكه‌وه به‌دواداچون بۆ دۆخه‌كه ده‌كه‌ن و به‌پێی ئه‌و دۆخه، خشته‌ی گه‌شته‌كانی ڕێكده‌خه‌ن".
باسی له‌وه‌شكردوه، "هه‌نگاوه‌كه له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی كۆمپانیای فڵای دوبه‌ی دێت بۆ دڵنیابون له سه‌لامه‌تی و ئاسوده‌یی گەشتیارانی، هه‌ر گۆڕانكارییەكی دیكه‌ش له‌م باره‌یه‌وه هەبو دەستبەجێ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت".