وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی لە سەرجەم فڕۆكەخانەكانی وڵات راگەیاند ئەوەش لەدوای راگرتنیان بەهۆی گرژییەكانی ناوچەكەوە.
ئاوێنە: وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، لەدوای تێپەڕاندنی هەمو ئەو مەترسیانەی كە ئەگەری هەبو كاریگەرییان لەسەر ئاسایش و سەمەلاتی فڕۆكە مەدەنییەكان هەبێت لە عێراق، وەزیری گواستنەوە فەرمانی دا بە كردنەوەی ئاسمانی عێراق بەڕوی هاتوچۆی فڕۆكە مەدەنییەكاندا.
ئەوەشی خستۆتەڕو كە كۆمپانیای گشتی بەڕێوەبردنی فڕۆكەخانەكان و گەشتە ئاسمانییەكان دەستی كردۆتەوە بە كاركردن بۆ پێشوازی لەو فڕۆكانەی دێنە عێراق یان عێراق جێدەهێڵن و یاخود بە ئاسمانی عێراقدا تێپەڕ دەبن.
ئاماژەی بەوەشداوە، كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق دەست دەكاتەوە بە گەشتەكانی خۆی.