میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاند، دادگای تاوانەكانی مووسڵ بە تۆمەتی پێشێلكاری و بوونی گەندەڵی سزای شەش مانگ زیندانی بۆ بەڕێوەبەری شارەوانیی موسڵ دەركرد.
ئاوێنه: میدیاکانی عێراق سەبارەت بە دەرچوونی سزای شەش مانگ زیندانی بەسەر بەڕێوەبەری شارەوانیی موسڵ بەم شێوەیە زانیاری بڵاوکردەوە.
میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، دادگای تاوانەكانی مووسڵ سزای شەش مانگ زیندانی و سزای دارایی بۆ عەبدولستار ئەلحەبوو بەرێوەبەری شارەوانیی موسڵ دەركرد، بەتۆمەتی پێشێلكاریی و بەكرێدانی دووكانەكان لە دەرەوەی ڕێكارەكان.
ئاماژە بەوەشکراوە، هۆكاری بڕیارەكە دەگەڕێتەوە بۆ پێشێلكاریی و بەكرێدانی دووكانەكان لە دەرەوەی ڕێكارەكان.