چوارچێوەی هەماهەنگی: داوایەک لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق دەكات
  2024-10-22       236       

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان داوا لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق دەكات، رۆژی شەممەی داهاتوو سەرۆكایەتی ئەنجومەن یەكلابكەنەوە.

ئاوێنە: بەگوێرەی بە یاننامەیەك، چوارچێوەی هەماهەنگی لە نوسینگەی عەممار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە بە ئامادەبونی سەرۆك وەزیرانی كۆبووەتەوە، گفتوگۆی لەبارەی دواین پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق ناوچەكە كردووە.

چوارچێوەی هەمانگی جەختی لە پشتیوانی سیاسی عێراق كردووەتەوە بۆ ئەو هەوڵانەی حكومەتی عێراق لەگەڵ لایەن و وڵاتان ئەنجامیدەدات، لەپێناو راگرتنی جەنگ دژی هەردوو گەلی فەلەستیتن و لوبنان.

ستایشی هەوڵەكانی حكومەتیش كراوە لە ئامادەكارییەكانی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتی و، سەپاندنی یاساو گێڕانەوەی شكۆ بۆ دەوڵەت و دەستگیركردنی داواكراوان و رادەستكردنیان بە یاسا.

چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەكەیدا، داوای لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق كردووە، رۆژی شەممەی داهاتوو كۆبونەوەیەك رێكبخەن بۆ یەكلاكردنەوەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن و، دانانی سنورێك بۆ بەتاڵی ئەو پۆستە گرنگە بە درێژایی ماوەكانی رابردوو.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×