مقاوەمەی ئیسلامی عێراق هێرشی كردە سەر ئیسرائیل
  2024-10-18       292       


گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی عێراق بڵاوی كردەوە، لە چوارچێوەی پشتیوانییەكانمان بۆ گەلی فەڵەستین و لوبنان، ئەمڕۆ لە ڕێگەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانەوە هێرشمان كردە سەر باكووری ئیسرائیل.

گرووپی مقاوەمەی ئیسلامیی عێراق لە بارەی هێرشكردنە سەر ناوچەیەكی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، لە چوارچێوەی پشتیوانییەكانمان بۆ گەلی فەڵەستین و لوبنان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانەوە هێرشمان كردە سەر باكووری ئیسرائیل.

ئاماژە بەوەش كراوە، توانیویانە ئامانجەكە بپێكن، بەڵام تا ئێستا ژمارەی زیانە گیانیی و ماددییەكان دیار نییە.

جێگای ئاماژەیە، لە دوای پەرەسەندنی ئاڵۆزیی و گرژییەكانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل لە غەزە، بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی عێراق دژی ئیسرائیل و هاوپەیمانەكانی وەستاوەتەوە و هێرش دەكاتە سەر بنكە و بارەگاكانیان.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×