بەرپرسی ئەو بنكەی دەنگدانەی هەڵەبجە كە گرژی تێدا دروست بو: هەر سكاڵایەك هەبێت تۆماری دەكەین
  2024-10-18       268       

بەرپرسی ئەو بنكەی دەنگدانەی هەڵەبجە كە ئەمڕۆ هەینی لە كاتی دەنگداندا گرژی تێدا دروست بو، دەڵێت، هەر سكاڵایەك هەبێت تۆماری دەكەین و پڕۆسەكەش بە باشی بەڕێوەدەچێت.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەنرداوێكی پارێزگای هەڵەبجە، ئەمڕۆ هەینی، ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە، سەردانی بنکەی دەنگدانی تایبەتی قوتابخانەی بورهانی کرد و لەنزیکەوە گوێی بۆ بەرپرسی بنکەکە و نوێنەرانی لایەنە سیاسیەکان گرت و داوای کرد، بە ئارامی و بە پابەندبون بە ڕێنماییەکانی کۆمسیۆن دەنگ بدەن.

بەرپرسی بنکەی قوتابخانەی بورهان، وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، لای خۆیەوە ڕایگەیاند؛ "هەر سکاڵایک هبێت تۆماری دەکەین و پرۆسەکەش بەباشی بەڕێوەدەچێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×