كۆمسیۆن رێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت تا سەعات 12 بڵاوكردەوە
  2024-10-18       219       

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەڵێت، رێژەی گشتی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت لە هەر چوار بازنەکەی هەرێمی کوردستان تاوەکو سەعات 12ی نیوەڕۆ 70% بوە.

 ئاوێنە: ئەیسەر یاسین، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، "رێژەی بەشداری تاوەکو سەعات 12ـی نیوەڕۆ لە دهۆک 77%، هەولێر 70%، سلێمانی 67% و هەڵەبجە 64% بوە".

 ئەوەشی خستەڕو، بە تێكڕا رێژەی بەشداریكردن لە هەر چوار بازنەکە گەیشتۆتە 70%..

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×