كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات، ئەمڕۆ هەیمی لە ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای هەولێر نمەبارانێكی كەم ببارێت و دەشڵێت، سبەی شەممەش پلەکانی گەرما نزمبونەوەیکى تەواو بە خۆیانەوە دەبینن و 4 تا 6 پلە نزم دەبنەوە.
ئاوێنە: كەشناسی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەیێت و لە ناوچە شاخاوییەکانى سنورى پارێزگاى هەولێر ئەگەرى نمە بارانێکى کەم هەیە بەشێوەى پچڕ پچڕ.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەر ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە باکورى هەرێم بەشێوەیەکى گشتى بە 2 تا 3 پلە بەرزدەبنەوە بەڵام لە بەشى باشوری هەرێم نزمتر پلەكانی گەرما بە 1 تا 2 پلە نزمتر دەبن لەچاو تۆماركراوەكانی دوێنێ.
بەپێی راگەیەندراوەكەی كەشناسی هەرێم، سبەی شەممە، پلەکانی گەرما نزمبونەوەیەکى تەواو بەخۆوە دەبینن و 4 تا 6 پلە نزمتر دەبن لەچاو تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە كە بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ سبەی بەم شێوەیە بن:
هەولێر: 28 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 27 پلەى سیلیزى
دهۆک: 26 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 30 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 24 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 24 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 18 پلەى سیلیزى
سۆران: 27 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 31 پلەى سیلیزى