كۆمسیۆن: ئامێرەكانی دەنگدان بەشێوەیەكی باش كاردەكەن
  2024-10-18       95       

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، ئامێرەكانی دەنگدان لە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەتدا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تا ئێستا بەشێوەیەكی باش و بەبێ هیچ وەستانێك كاردەكەن و جەختیش دەكاتەوە كە بەهیچ شێوەیەك ماوەی دەنگدان درێژناكرێتەوە.

ئاوێنە: ئەیسەر یاسین، وتەبێژی لیژنەی ناوەندیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، كەمێك لەمەوبەر لە لێدوانێكدا وتی، ئامێرەكانی دەنگدان لەسەرەتای دەستپێكردنی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەتەوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە سەعات 7ی سەرلەبەیانییەوە تاوەكو ئێستا بەشێوەیەكی باش و بەبێ هیچ وەستانێك كاردەكەن.

ئەوەشی خستەڕو، كامێراكانی چاودێریش كە لە سەرجەم وێستگەكان دانراون بە باشی كاردەكەن، لەكاتی وەستانی هەر ئامێرێكدا خێرا چاك دەكرێتەوە یان دەگۆڕدرێت ئەگەر پێویستی كرد.

وتیشی، كۆمسیۆن 50% ئامێری یەدەگی هەن و هەر ئامێرێك لەكاتی راوەستاندا دەكرێت بگۆڕدرێت.

لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا وتی، ماوەی دەنگدان بەهیچ شێوەیەك درێژناكرێتەوە، چونكە ئامێرەكانی دەنگدان بەشێوەیەكی ئەلیكترۆنی كاردەكەن و وا بەرنامەڕێژكراون كە لەكۆتایی ماوەكەدا دادەخرێن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×