2024-10-17   228     
بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لەعێراق بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاشكرایكرد، بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیانکردوەتەسەر ئیلات لەباشوری ئیسرائیل.
بهگوێرهى ڕاگهیهنراوێكى بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لەعێراق ئاماژه بهوهكراوه، "بۆ بەرەنگاربونەوەی داگیرکارییو پاڵپشتیی گەلی فەڵەستینو لوبنان، هەروەها لەوەڵامی ئەو کۆمەڵکوژیانەی بەرامبەر خەڵکی سڤیل دەکرێت، لەوانەش منداڵ، ژنو بەساڵاچوان، بەرەکەمان لەبەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی ئۆکتۆبەری 2024، بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیکردەسەر ئامانجێکی گرنگ لەئوم ڕەشڕەش، ئیلات، کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە داگیرکراوە".
ئهوهش هاتوه، "بەرەی مقاوەمە ئیسلامی جەختدەکاتەوە کە ئۆپەراسیۆنەکان بۆ لەناوبردنی مۆڵگەکانی دوژمنە بەخێراییو بەردەوامیش دهبین".
ئهمهش لهكاتێكدایه، دوێنێش بەرەی مقاوەمە لهعێراقهوه ئاشكرایكرد، بەبەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیانکردوەتەسەر باکوری ئیسرائیل.
بەرەی مقاوەمە لەعێراق چەند مانگێكە هێرشدەکاتەسهر چەند شوێنێکی گرنگی ئیسرائیل وەک کاردانەوەی شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززەو لوبنان.