بەپێی خشتەی دانیشتنەكانی دادگای فیدراڵی عێراق، ئەمڕۆ دادگاكە چوار دۆسییە تاوتوێی دەكات، كە یەكێك لە دۆسییەكان تایبەتە بە مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە پارێزگای كەركووك، كە داوای گواستنەوەی ڕاژەكانیان بۆ سەر حكومەتی عێراق دەكەن.
ئاوێنە: بەپێی خشتەی دانیشتنەكانی دادگای فیدراڵی عێراق، لە دانیشتنی ئەمڕۆدا دادگاكە چەند دۆسییەك تاوتوێ دەكات كە یەكێكیان تایبەتە بە مامۆستایانی كورد.
بەپێی خشتەكە، ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق چوار دۆسییە تاوتوێی دەكات، كە یەكێك لە دۆسییەكان تایبەتە بە مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە پارێزگای كەركووك.
ئاماژە بەوەشكراوە، مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە پارێزگای كەركووك داوای گواستنەوەی ڕاژەكانیان بۆ سەر وەزارەتی پەروەردەی عێراق لەگەڵ لە ئەستۆگرتنی سەرجەم تێچوو و قەرەبووە داراییەكان دەكەن.
هەروەها سكاڵاكە لە لایەن چەند مامۆستایەكی خوێندنی كوردی لە كەركووك لەسەر سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و سەرۆك وەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان تۆماركراوە.